Tel: 073 91 88 405   -    Tel: 072 90 95 910     -  Tel: 072 90 95 911     -   Tel: 021 133 055

 

 

 

گواستنەوەی  کاڵای جوانکاری وخواردن و خواردنەوە

کۆمپانیای گۆران گرووپ هاوکارتان دەبێت و کار ئاسانیتان بۆ دەکات بۆ گواستنەوەی سەرجەم کاڵاکانی  جل وبەرگ و کاڵای   جوانکاری  و خواردەمەنی و خواردنەوە . لە ڕێگای کۆمپانیاوە  کاری یاسایی بۆ ئەنجام دەدرێت بۆ گەیاندن . دەکرێت هاوکارتان بین بۆ پەیدا کردنی کاڵای باش و گونجاو بۆ بازاڕەکانی کوردستان وعێراق

 

 

گگواستنەوەی گشت ئامێرێک گەورە یان بچووک کۆن یان نوێ بەهەر قەبارەیەک  . سەرجەم پارچەکانی ئوتوموبیل  سەرجەم ئامێرێکی کارەبایی بەهەرقەبارەیەک و کۆن یان نوێ . بۆ هەر پێداویستی وئاسانکاریەک دەتوانن پەیوەندی بە کۆمپانیاوە بگرن

0739188405 - 0729095910 - 0729095911 - 021 133 055

 


25٪    وەرگرتنەوەی

کاتی کڕینی زۆر بەی کەل پەلەکانتان  و ناردنی لەلایەن کۆمپانیای گۆران گرووپ ترانسپۆرتەوە هاوکارتان دەبین بۆ وەرگرتنەوەی  بڕی لە٪25  کە پێ ی دەوترێت مومس و دەدرێت بە نوسینگەی باجی ووڵاتی سوید . باشترە پێش کڕینی کەل پەلەکانتان ئاگادارمان بکەن تا ڕێنمایی تەواو بەکین تا کێشە دروست نەبێت . پێشتر ئەزمونی 8 کارکردنمان هەیە و شارەزایین لەو بوارەدا  دەتوانیین بە شێوەی یاسایی کارەکان ئەنجام بدەین وبەرپرسیارێتی وەر بگرین بە رامبەر نوسینگەی باجی سویدی . 

 
 

چۆنیەتی وەرگرتنی پۆستەکانتان لەو شارانەی سەیارەی بۆ دەنێردرێت . سەرەتا کارتۆنەکانتان ئامادە دەکەن لە ڕۆژانی 2شممە  تا ڕۆژی هەینی کاتژمێر 2 ی پاشنیوەڕۆ  ناونیشان تۆمار دەکرێت.  . ڕۆژانی هەینی دوای کاتژمێر4 پاش نیوەڕۆ سەرجەم ئەوبەڕێزانەی ناویان تۆمارە ئاگادار دەکرێن بە کات وڕۆژی هاتنمان . هاتنمان بێ بەرامبەرە بۆ ناونیشانەکانتان هەوڵ دەدرێت هیچ جۆرە دواکەوتنێک نەبێت لە هاتنماندا و کۆمپانیا پەیوەست دەبێت بە کاتی دیاری کراو . بەهەمان شێوە هەوڵبدرێت ئەوبەڕێزانەی کاتیان بۆ دەست نیشان کراوە   کات پشت گوێ نەخەن و ئامادەکاری بکەن بەبێ دواکەوتن لە کاتی وەرگرتندا        .  تکایە  دەبێت کەل وپەلەکانت ئامادە بێت دواتر خۆت تۆمار بکەیت .

 

 


 

  پێویستە کەل پەلەکانتان لە کارتۆنی تایبەتدا بێت . قەبارەی کارتۆن بە گوێرەی وەزن بێت .ئەگەر پۆستەکەت لەکیلو تا 12 كيلو   کەمتربێت  کۆمپانیا حیسابی 12 کیلۆدەکات .. ئەم کارتۆنانە لێ ی نوسراوە تا 30 کیلۆ   کەل وپەل دەگرێت  . مەرج نیە بەڵام هەوڵبدرێت لە 10 کیلۆ کەمتری تێدا نەبێت . جۆری ئەم کارتۆنانە لە زۆربەی بازاڕەکاندا هەن . ئێمە جانتاش وەردەگرین بەڵام  باشترە بۆ زیاتر پارێزگاری کارتۆن بەکار بهێنرێت .  .

نێرەر دەتوانێت لای ڕاست وچەپی کارتۆنەکان بە کاربهێنێت  و ناوو ژمارەی تلفۆن و ناوی  شار    نێرەر و  وەرگری لەسەر بنووسێت . ، بەشەکانی تری کۆمپانیا کۆدی تایبەتی لەسەر دادەنێت . 

 

گواستنەوەی بۆ ناوخۆی ووڵاتانی ئەورووپا

کۆمپانیاکەمان گواستنەوەی سەرجەم کەل و پەلی بازرگانی و ماڵ گواستنەوەی هەیە  لە ووڵاتی سوید بۆ سەرجەم ووڵاتانی ئەورووپا . یان بە پێچەوانەوە و بۆ سەرجەم ووڵاتانی ئەورووپا  گواستنەوە ئەنجام دەدرێت  . پێشتر  دەبێت  قائمەی تەواو بە  کەل پەلەکانتان بنێرن لەگەڵ ناونیشانی نێرەر و وەرگر . بۆ زیاتر لەیەک گەیشتن وڕێنمایی پەیوەندیتان پێوەدەکرێت  دواتر نرخی گونجاو دیاری دەکرێت .     .

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوەبکەن

 
 

گواستنەوەی بۆ ناوخۆی ووڵاتی سوید

کۆمپانیاکەمان گواستنەوەی سەرجەم  کاڵاکانی بازرگانی و ماڵ گواستنەوەی هەیە بۆ سەرجەم شارەکانی ووڵاتی سوید . ئەم چالاکیە بەردەوامە هاوکار وئاسانکار دەبین بۆ گواستنەوەی کاڵای بازرگانی و تایبەت  لە ناوخۆی سوید و لە ناو خۆی ئەوشارانەی نوسینگەمان هەیە    .

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوەبکەن

 
 

 

کاری بازرگانی بۆ عێراق وهەرێمی کوردستان

ئەگەر کۆمپانیات هەیە لە کوردستان یان لە عێراق یان لە ووڵاتی سوید  یان هیچ کۆمپانیایەکت نیە  دەتوانین هاوکارت بین  و ڕێنمایی تەواتان بکەین بۆ گەیاندنی کاڵاکانتان بە شێوەیەکی یاسایی و نرخێکی گونجاو بەبێ کێشە. دەتوانن لە عێراق یان کوردستان ڕاستەوخۆ پێداویستیەکانتان داوابکەن  و دەچین وەریان دەگرین یان بۆتان دەکڕین  و  بە نرخێکی گونجاو دەیان گەیەنینە جێگای مەبەست .

 
 

گرنتی بۆ سەرجەم کەل پەلەکان

کۆمپانیا گرنتی تایبەت بە سەرجەم کەلە پەلەکانتان تۆمار دەکات . مەرجی گرنتی کاتی وەرگرتن

سەرجەم کەل و پەلەکانتان  دەبێت کۆنترۆڵی تەواو بکەن پێش چونەدەرەوە لە نوسینگەکانمان لە عێراق و کوردستان  ، بە زیان ڕاستەوخۆ بەرپرسی نوینگە لە عێڕاق ئاگادار دەکەن  . دوای وەرگرتن و چونەدەرەوە لە نوسینگەکانمان  هیچ جۆرە گرنتی یەک نایان گرێتەوە و هاوکاری ناکرێن و پەیوەندیمان پێوە  نەکەن

 
 

0739188405

پارەدان لەکاتی وەرگرتنی پۆستەکانتان

دەکرێت  ڕاستەوخۆ  کاش  پارە بدرێت   یان لە  عێراق هەمان بڕە پارە بدرێت  ،  یان بۆ سەرکۆنتۆ واتا حیسابی بانقی  کۆمپانیا  یان بە  سویش لە ڕێگای ژمارەی مۆبایلەوە دەخرێتە سەر حیساب بانقی کۆمپاننیا  . کاتی دانانی پارە لەسەر ژمارە بانقی  کۆمپانیا  لە جێگای تایبەت کۆدی وەرگرتن دەنوسیت تا بزانرێت بڕی پارەی نێردراو تایبەت بە چ کۆدێکە  .

 
 
 

ناردنی پارە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و بە پێچەوانەشەوە

ناردنی پارە بۆ کوردسان و بەهەمان شێوە لە کوردستان بۆ سوید . . بۆزانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن

 

 

 


 

Tel: 073 91 88 405
Tel : 072 90 95 910
Tel : 072 90 95 911
Goran Group   01-03-2008  Västerås - Sweden